وەزارەتی دارایی:لەسەر هاوتکردنی موچەی خانەنشینان لەگەڵ بەغداد گەیشتینە رێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
01:12 - 10/02/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان وەک خۆی رەزامەندی لەسەر دراوە و جێبەجێدەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای کۆبونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، تایبەت بە هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان ئەمڕۆ دوشەممە، لە شاری بەغداد لیژنەکە لەسەرچۆنییەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە(9)ـی ساڵی 2014ـی خانەنشینانی یەکگرتوی عێراق گەیشتونەتە ریککەوتن.


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەموزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێیکردوە، هاوشێوەی خانەشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێکراوە.

706 جار خوێندراوەتەوە