کەی ئێن ئێن زانیویەتی مەزڵوم
عەبدی ڕۆژی چوار شەممە، لە ڕێگەی فڕۆکەی تایبەتی ئەمریکییەوە لە ڕۆژئاوای
کوردستانەوە هاتوەتە هەولێر و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوەتەوە، دواتر
هەر لە ڕێگەی ئەو فڕۆکە ئەمریکیانەوە گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک بە کەی ئێن ئێن ڕاگەیاندوە هاتنەکەی مەزڵوم عەبدی
بۆ هەولێر بە هاوکاری و ئاگاداری ڕاستەوخۆی ئەمریکییەکان بوە و لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی باسیان لە
دۆخی سوریا کردوە
سەرۆکی
پارتی بە فەرماندەی گشتى هەسەدەی وتوە پێویستە لەگەڵ ئەنەکەسە لە سوریا ڕێکەون و هەماهەنگیتان
هەبێت بۆ چونە نێو حکومەتی سوریا، بەڵام لەوەڵامدا عەبدی زۆر بە ڕونی بە
بارزانی وتوە ئەوان چەند ساڵە خەریکی ڕاهێنانن بە هەسەدە لەبەر ئەوە وەک هێزێکی سەربازی
لەگەڵ ئەنەکەسە گفتوگۆ ناکەن بەڵکو وەک هێزێکی مەدەنی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و
ئەمان مەرجیان نییە بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەش
نین ئەنەکەسە مەرجیان بەسەردا بسپەینێت.
مەزڵوم عەبدی ئەوەشی بە بارزانی وتوە کە کورد دەچێتە
نێو حکومەتی سوریا، بەڵام بەو مەرجەی سنور و خاکەکەیان پارێزراو بێت، دواتر گفتوگۆی
ئەوەیشیان کردوە کە بارزانی دەبێتە نێوەندگیر لە نێوان ئەحمەد شەرع و کوردا هەروەها لە
ڕێگەی نوێنەرەکەیەوە پەیامی کۆبونەوەکە دەداتە سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا.
لە درێژەی گفتوگۆکانیاندا بارزانی بە عەبدی وتوە
کە هەوڵدەدەن لەم کاتەدا کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکردوە، ئێوەش ببن
بە بەشێک لە پرۆسەکە، عەبدیش لە وەڵامدا وتویەتی پیویستە سەرەتا تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت، باسکردن لە پڕۆسەی ئاشتی بەبێ
کۆتایی هاتنی هێرشەکانی تورکیا لە بەنداوی تشرین هیچ مانایەکی نابێت.
بڕیار نامیق - سلێمانی
5545 جار خوێندراوەتەوە