هۆرمۆنی خەو چییە و چۆن کاردەکات؟

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 16/01/2025
تەندروستی
+
-


د. دیاری محەمەد، پسپۆڕ لە ڕاھێنانی بایۆکیمستری و میتابۆلیزم، نوسیویەتی میلاتۆنین هۆرمۆنێکە لە ڕژێنی  "پینێلی مێشك" بەرهەم دەهێنرێت، وە مێشک لە وەڵامی تاریکیدا دەست بە ڕژانی ئەم هۆڕمۆنە دەكات، وە بەرکەوتنی ڕووناکی لە شەودا دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین.


تەندروستی: KNNC

پڕۆسەکە بەمشێوازەیە؛ بڕی دەردانی  هۆڕمۆنی  میلاتۆنین لە شەودا و لە کاتی خەوتن دەگاتە لوتکە، بەڵام لە ڕۆژدا ڕێژەکەی زۆر دادەبەزێت، ئەمەش وا دەکات لەش بە شێوەیەکی سروشتی ڕابێت لە کاتەکانی شەو و ڕۆژ و کاتی خەوتن و بەئاگایی.


ئەم هۆرمۆنە بەشدارە لە کەمکردنەوە و دواخستنی زیان و پاراستنی خانەکانی مێشک، یەکێک لەو نەخۆشیانەی ئەم هۆڕمۆنە مێشکی لێ دەپارێزێت بریتییە لە پوکانەوەی خانەکانی مێشک و نەمانی هۆش و بیر، ئەمە لەکاتیكدایە کە  مرۆڤ بەرەو زیادبونی تەمەن دەڕوات، ئەو کات ئاستی ئەو هۆرمۆنە دادەبەزێت.


لەبارەی ئەو هۆڕمۆنەوە، د. دیاری نوسیویەتی كاتێك چویتە سەر جێگای نوستنەكەت و گڵۆپەكانت كوژاندوەتەوە, بەڵام مۆبایلت بەدەستەوە گرتوە، ئەوکات  مێشك سیگناڵ دەنێرێت كە شەوە و كاتی نوستنە، بەمەش  هۆڕمۆنی میلاتۆنین دەستدەکات بە کار کردن، بەڵام ئەگەر روناکی هەبو ئەوا چاو فەرماندەکات، کە هێشتا روناکی ماوە و کاتی خەو نییە مەبەستی ڕووناكی مۆبایلەكەیە بۆیە ئەو كەسانە كە وان هەرگیزاو هەرگیز ناگەن بە نوستنێكی قوڵ و باش .


د. دیاری دەڵێت: ئەم نەگەشتن بە نوستنی قوڵە كاریگەریەكەی زۆر زیاترە لەسەر گەشەی منداڵ، چونكە منداڵ لە قۆناغی گەشەی دایە و نوستن دەورێكی سەرەكی دەبینێت.

 

 ئامۆژگاری دایكان و باوكانیش دەكات، کە مۆبایل و تابلێت و  ئامێری ئەلیكترۆنیەكان لە دوای كاتژمێری (7 بۆ 8) شەو لە منداڵەکان وەرگرن و بە ڕۆژ پێیان بدەنەوە،  بۆ ئەوەی گەشەی منداڵەکان کێشەی تێنەکەوێت و توشی گرفتی تەندروستی نەبن.



1867 جار خوێندراوەتەوە