بەشی زۆری ئارەقی جەستە
لە ئاو پێکهاتووە، کە لەش بۆ ساردبونەوەی جەستە دەریدەدات، ئەم جۆری ئارەقکردنەوەیە
لەلایەن ئارەقە ڕژێنی ئاکڕاین بەرهەم دەهێنرێت،
کە دەکەوێتە ناوچەی بنباڵ، ناوچاوان، بنی پێیەکان و لەپی دەستەکان.
تەندروستی:KNNC
ئارەقی جەستە بێجگە لە
ئاو، لە چەند پێکهاتەیەکی تر پێکهاتوە، وەکو:
سۆدیۆم، هەبونی ئەم پێکهاتەیە
یارمەتی هێشتنەوەی هاوسەنگی سۆدیۆمی جەستە دەدات، ئەم پێکهاتەیە هۆکارە بۆ ئەوەی
ئارەق تامی سوێری بدات، واتە هۆکاری سوێرییەکەی بۆ ئەم پێکهاتەیە دەگەڕێتەوە.
پڕۆتین، نزیکەی 95 جۆری
جیاواز لە پڕۆتین لەناو ئارەقی جەستەدا هەیە، یارمەتی بەهێزکردنی پێست و کۆئەندامی
بەرگری دەدات.
یوریا،ئەم پێکهاتەیە
پاشەڕۆیەکە لە کاتی پڕۆسەکردنی پڕۆتین لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت، یوریا لەڕێگەی
ئارەقەوە دەردەدرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆبونەوەی ماددە زیانبەخشەکانی جەستە بکرێت.
ئەمۆنیا، ئەم پێکهاتەیەش
پاشەڕۆی جەستەیە، کاتێک گورچیلە ناتوانێت هەمو نایترۆجینی ناو میز بپاڵێوێت، دەردەدرێت.
لەشی مرۆڤ جۆرە ئارەقەیەکی
تر لەلایەن ئارەقە ڕژێنی ئاپۆکراین دروست دەکات، کە بە ئارەقی فشار ناسراوە، ئەمە
بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناوچەکانی بنباڵ و سنگ و بەرمیزەڵدان یان بنی ڕاندا هەیە، هەروەها
ئەمە ئەو ڕژێنەیە، کە لە بۆنی جەستە بەرپرسە.
خواردن و ڕاهێنانکردن
کار لە ئارەقی جەستە دەکەن
جۆری ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت
هەروەها جۆر و توندی ئەو ڕاهێنانەی ئەنجامی دەدەیت، کاریگەری لەسەر ڕێژە و سوێری
ئارەقەکە دروست دەکەن، تاکو خوێیەکی زۆرتر بەکاربهێنیت، ئەوا ئارەقی جەستەکە زیاتر
سوێر دەبێت، لەبەرئەوەی لەش دەیەوێت ئەو بڕە زیادەیەی خوێ کە وەرتگرتوە، لە لەشەوە
بیکاتە دەرەوە.
ئارەقکردنەوە بەشێکە لە
پڕۆسەی لابردنی خوێ لەلایەن جەستەوە، بەم جۆرە لەش دەتوانێت هاوسەنگی کێش و پەستانی
خوێن ڕابگرێت، هەروەها هەتا ئەو ڕاهێنانەی ئەنجامیان دەدەیت توندتر بن ئەوا ڕێژەی
ئەو خوێیەی لە ڕێگەی ئارەقکردنەوە دەردەدرێت، زیاتر دەبێت، لە کاتی ڕاهێنانکردندا
سێ هێندە زیاتر بە بەراورد بە باری ئاسایی ئارەق دەکەیتەوە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری
113 جار خوێندراوەتەوە