غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ سودی ئێجگار زۆری هەیە

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 11/01/2025
تەندروستی
+
-

غەر‌غەرەکردن بە ئاو و خوێ بە یەکێک لە چارەسەرە باوەکان دادەنرێت بۆ هەندێک لە نەخۆشییە سادەکان، هەروەها وەک چارەسەرێکی جێگرەوە دادەنرێت لەلایەن پزیشكی سەردەمیەوە، لێرەدا گرنگترین سوودەکانی غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ دەخەینەڕوو.

تەندروستی:KNNC

لە ماڵپەڕی " webteb" بڵاو کراوەتەوە، غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت و بە چارەسەرێکی سروشتی و هەرزان دادەنرێت، لە هەموو ماڵێکدا بەردەستە، جگە لەوەش پزیشکان ئاماژە بە ڕۆڵی ئاو و خوێ دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی چەند نەخۆشییەک، لەوانە ئازاری سوکی قوڕگ.

 

غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی قورگ ئێشە و هەڵامەت، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازارەکەی.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە غەرغەرەکردن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جیوب و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان.

یەکێک لە سوودەکانی غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی هەوکردنی قورگ کە بەهۆی ماددە هەستیارییەکانەوە دروست دەبێت.

غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا کەڵەکەبووەکانی ناو دەم، بەو پێیەی خوێ یارمەتی ڕزگاربوون لە بەکتریاکان دەدات و ڕێگری دەکات لە زیادبوونیان، بەمەش بەشدارە لە پاککردنەوەی دەم.

یەکێک لە سوودەکانی غەرغەرەکردن بە ئاوی خوێ ئەوەیە کە ڕەنگە لە زۆرێک لە کێشەکانی ددان بپارێزێت، لەوانە: پاراستنی مینای ددان لە وەرینی ددان، کەمکردنەوەی ئازاری ددان، ڕێگریکردن لە نیشتنی بەکتریا لەسەر ددانەکان.

168 جار خوێندراوەتەوە