ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هێزەکانی لە عێراق بەشێوەیەکی هەمیشەیی
جێگیركردوە و ناکشێنێتەوە، ئەو هەواڵەی كە بڕیارە لە ساڵی (2025)ـدا بكشێتەوە هیچ
بنەمایەكی نییە.
هەواڵ: (KNNC)
لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا كە لەلایەن رێکخراوی ستیمسۆنی ئەمەریکی
بۆ لێكۆڵینەوە ئامادەكراوە، رایگەیاندوە: ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هێزەکانی
لە عێراق بەشێوەیەکی هەمیشەیی جێگیركردوە و ناکشێنێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی
لەسوریا گورزێكی گەورە بەر ئێران كەوتوە.
لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی سەربازی ئەمەریكاوە راشیگەیاندوە: "کشانەوەی
ئەمەریکا لە عێراق مومکین نابێت، بەڵام پێویستە لە قۆناغی داهاتودا، هەلومەرجی نوێی
ناوچەکە لەبەرچاوبگیرێت.
راپۆرتەكە رونیكردوەتەوە، لە دو ساڵی رابردودا و بەهۆی هێرش
كردنە سەر ئێرانەوە لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، وادەكات كە دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆكی هەڵبژێراوی ئەمەریكا ئەو دەرفەتە بەكاربهێنێت، ئەمەش وا دەکات کشانەوەی
هێزەكەی لە عێراق بەدور بزانرێت.
لەڕاپۆرتەكەیدا رێکخراوی ستیمسۆنی ئەمەریکی ئاشكرایكردوە، ژمارەی
سەربازەكانی ئەمەریكا لەعێراق لە ئەو ژمارە زیاترە كەلە راگەیاندنەكانەوە باسی لێوە
كراوە، هۆكارەكەشی پەیوەندی بە سیاسییەوە هەیە كە ژمارەی راستەقینەی هێزەكانی
لەعێراق ئاشكرا ناكات.
354 جار خوێندراوەتەوە