بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی
دەستەی گشتی کەشناسی عێراق تۆمارکردنی (539) بومەلەرزەی لە ساڵی (2024)ـدا راگەیاند
كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوە.
هەواڵ: (KNNC)
دەستەی گشتی كەشناسی
عێراق رایگەیاند: لەراپۆرتێكدا كە لەلایەن تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراقەوە
ئامادەكراوە دەركەوتوە كە لە ساڵی (2024)ـدا
(539) بومەلەرزە رویداوە كە گوڕییەكەیان لەنێوان (1 بۆ 6.2) پلە، بەپێی پێوەری
رێختەر و قوڵایشیان لەنێوان (3-46) کم بوە.
ئاشكرایكرد، لە ساڵی
(2024)ـدا بە (703) بومەلەرزە، زۆرترین روداوی بومەلەرزەزانی لە پارێزگاری سلێمانی
و دواتر پارێزگاری نەینەوا (34) بومەلەرزە، پارێزگای دهۆكیش (30) بومەلەرزە و لە هەولێریش
(30) بومەلەرزە رویانداوە، هەروەك روینكردوەتەوە؛ لە پارێزگای كەركوك (19)
بومەلەرزە رویداوە.
دەستەی گشتی كەشناسی
عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ ژمارەی بومەلەرزەكان ناوخۆی عێراق گەیشتوەتە (231) بومەلەرزە،
بەڵام ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی لەدەرەوەی عێراقەوە رویانداوە و كاریگەرییان لەسەر
وڵات هەبوە (308) بومەلەرزە بون كە (116) بومەلەرزە لە تورکیا، (11) لە سوریا شەش
بومەلەرزە لە کوێت و پێنج بومەلەرزە لە سعودیە و پاشانیش لە كەنداوی عەرەبی.
90 جار خوێندراوەتەوە