دەوڵەتی یاسا: هێزە عێراقییەكان توانای روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانیان هەیە

KNN : Kurdish News Network
03:30 - 04/01/2025
عێراق
+
-

ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: ئاستی توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و توانای روبەڕو بونەوەی مەترسییەكانیان هەیە.


هەواڵ: (KNNC)


فیراس ئەلموسلیماوی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: توانای هێزە ئەمنییەكان و سوپای عێراق بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەكانی هاوڵاتیاندان بۆ روبەڕوبونەوەی هەمو ئەو مەترسییە دەرەكییانەی بیانەوێت دەستدرێژ بكەنە سەر وڵات.


وتیشی: هێزەكان ئەمنییەكان توانای روبەڕوبونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان هەبوە و تێكیانشكاندن، بەدڵنیاییەوە توانای روبەڕوبونەوەی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکییان دیكەیان هەیە کە کاریگەری لەسەر سەروەری خاكی عێراق هەبێت.


رونیكردوەتەوە، ئەو سەركەوتنەكان هێزە ئەمنییەكان لەناوچە جیاجیاكانی عێراق بەدەستی دەهێنن،  دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.


ئەندامەكەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەسەر بنەمای یەكگرتویی و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش، سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بە نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەكانەوە، روبەڕوی مەترسییەكان دەبنەوە ئەوەش شكست دەگۆڕیت بۆ سەركەوتن و كەس توانای زیان گەیاندنی بە عێراقییەكان نابێت.

56 جار خوێندراوەتەوە