سەرۆکوەزیرانی عێراق
رایگەیاند، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە و گۆڕانکاری و چاکسازییمان لە هیچ دۆخێکی
ئابوری ئەمنیدا بەسەردا بسەپێنێت، سەبارەت بە روداوەکانی سوریاش دەڵێت: لەسەرەتاوە
عێراق بێلایەنی هەڵبژاردوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای روداوەکانی سوریاوە مەبەستیان بوە عێراق
لەلایەنگیری بەرامبەر حیزبێک یان گروپێک دوربخەنەوە و هەڵبژاردنیش بۆ سورییەکان بەجێبهێڵن
تا چارەنوسی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
وتیشی: کەسانێک هەن
هەوڵیاندا گۆڕانکاری لە سوریا ببەستنەوە بە گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراقەوە کە ئەوەش
شتێکە بواری گفتگۆی تێدا نییە، چونکە نەمانویستوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە 60%ـی بەرنامەی حکومەتەکەیان لە بواری چاکسازی و ئابوری و
کارگێڕی بەئەنجام گەیاندوە و بەردەوامیش دەبن لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی لە دامو
دەزگا ئەمنییەکان لەرێگەی لیژنەی باڵا-ـەوە.
سودانی داواش لە وڵاتانی جیهان دەکات، چاو بە یاساکانیان بخشێننەوە و
دەستدرێژییەکان بۆسەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە و لوبنان رابگیرێن.
داوا لە جیهان دەکەین چاو بە یاساکانی خۆیدا بخشێنێتەوە کە چیتر توانای ڕێگریکردن
لە دەستدرێژی و نادادپەروەرییان نییە و پەلە بکەن لە یارمەتیدانی خەڵکی سڤیل لە غەززە
و لوبنان، کە لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.
158 جار خوێندراوەتەوە