ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر پرسی دیاریکردن و
یەکلایی کردنەوە چارەنوسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە
و بریار لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە دەدات.
هەواڵ:KNNC
لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەرانى عێراق، ئەنجومەنەکە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان،
کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆی درێژکردنەوەی تەمەنی
کۆمسیۆنەکە بکات تا دوای بەڕێوەچونى پرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەران کە بە
گوێرەی یاسا دەبێت لە مانگی 10ی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.
بەپێی میدیاکانی عێراق لەکۆبونەوەکەدا دەنگ
لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن دەدرێت بەو پێیەی سبەینێ دوشەممە کۆتایی بەماوەی
ئەرکەکانی دێت دوای ئەوەی لە رۆژی 22ی ئایاری رابردو لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەی
کارکردنی کۆمسیۆنەکە بۆ رۆژی 6ی کانونی دوەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
هۆکاری دریژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە لە جاری
یەکەمدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بو کە لە 20ی
10ی 2024 بەرێوەچو.
110 جار خوێندراوەتەوە