ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی قەزای پێنجوێنی کرد

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 06/01/2025
کوردستان
+
-

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە سەردانی قەزای پێنجوینیان کرد و لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی شارەکە گفتوگۆیان کرد.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

جەمال قادر، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاند، سەردانەکەی دانا ئەحمەد مەجید، ڕیکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانیکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە و ئامادەکارییە بۆکۆنفڕانی نیشتیمانی بزوتنەوەکە.

 

 

وتیشی: هەڵسوڕاوانی بزتنەوەی گۆڕان خەڵکانیکی ماندون و قوربانی زۆریانداوە لە پێناو بزوتنەوەکە.

 

 

یەکەم ویستگەی سەردانەکەی دانا ئەحمەد مەجید، بۆ ماڵی زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی پێشوی قەزای پێنجوێن بو لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، کە بەهۆی خزمەتنەکردنی خەڵکی ناوچەکە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

 

 

 قائیمقامی پێشوی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکەی ڕیکخەری گشتی گرنگی خۆی هەیە و هیوادارم بزوتنەوەی گۆڕان ببێتەوە بەو بزوتنەوەی کە هەموان چاوەروانینن.

213 جار خوێندراوەتەوە