دانیشتوانى گوندى باداوان لە خەلەکان
گردبونەوەى ناڕەزایەتییان دەستپێکردوە و خێوەتیان هەڵداوە و دەڵێن: چیتر خراپى
خزمەتگوزاریی و رێگاوبانەکانیان قبوڵ ناکەن.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لە خێوەتى
ناڕەزایەتییەکانى گوندەکەوە رایگەیاند؛ گردبونەوەى دانیشتوانى ئەم گوندە دژى
خراپیی رێگاوبانەکەیان و نەبونى خزمەتگوزاریی سەرەتاییەوە خێوەتیان هەڵداوە و رێگاکەیان بەڕوى شۆفێرانى بارهەڵگردا
داخستوە.
یەکێک لە ناڕازییەکانى گوندەکە بە کەى ئێن
ئێن،ى وت: بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بەڵێنەکانیان راست نییە بەرامبەر هاوڵاتییان و تا ئێستا نەیانتوانیوە کێشەى رێگاکەیان بۆ چاک بکەن کە رۆژانە
دەیان بەرپرس پێیدا دەڕۆن.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رێگاى گوندەکەیان
زیاتر لە 40 ساڵە چاک نەکراوە، ئەمە جگە لەوەى گلەییان لە خراپیی
خزمەتگوزارییەکانى دیکەیشیان هەیە وەک ئاو و کارەبا و دەڵێن: بە هیچ شێوەیەک نە
ڕازین و نە قبوڵى دەکەین.
یەکێکى دیکە لە بەشدارانى ناڕەزایەتییەکانى
خەلەکان پێی وتین: داواکاریی سەرەکیمان کارەباى خەلەکان- خدران و 26 گوندیانە، دواتریش داواى چاککردنى شەقامەکەیان دەکەن کە
دوو کابینەى حکومەت پێکهاتوە و بەڵێنى چارەسەرکردن و چاککردنى پێداون، بەڵا
جێبەجێیان نەکردوە.
67 جار خوێندراوەتەوە