سەرۆکى حکومەتى هەرێمى
کوردستان بە سەردانێکى فەرمیی چوە تورکیا، لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکانیشى لەگەڵ
بەرپرسانى ئەو وڵاتە دەڵێت: باسمان لە برەودان بە پەیوەندیییەکانمان و تاوتوێی
گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە کردوە.
هەواڵ:KNNC
دواى سەردانەکەى بۆ ئەنقەرە،
مەسرور بارزانى، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا کۆبونەوە و دواتر
لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەیانەوە سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند؛ بەهێزکردنی پەیوەندیی دولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی
عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریامان تاوتوێ کرد.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە لەبارەى دۆخى سوریاوە هەردولایان هاوڕا بون لەسەر
پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.
ئەوەشخراوەتەڕو کە هەردولا باسیان لە گرنگیی چارەسەرکردنى کێشەکانى
نێوان هەرێمى کوردستان و فیدراڵ لەسەر بنەماى دەستور و ئاستەنگەکانى بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەر لە درێژەى سەردانەکەیدا، مەسرور بارزانى، لەگەڵ هاکان فیدان
کۆبوەتەوە و لەوبارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە گفتوگۆیان لەبارەی برهودان به پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و
تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە کردوە.
278 جار خوێندراوەتەوە