نرخی زێڕ
زیاتر بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک بە 2640 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ
سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرێژەی ٪ بەرزبوەوە
و بە 2640 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شرۆڤەکارانی
ئابوری دەڵێن: دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە لە شەوی رابردودا
هەندێ پاڵپشتی هۆکار بوە بۆ بەرزبونەوەی نرخی زێڕ، بەڵام بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵەکانی
گەنجینەی ئەمریکا، بەئەگەری زۆرەوە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ سنووردار دەکات.
ئامارەکانی پەیوەست بە
ژمارەی هەلەکانی کارکردن لە مانگی 12 لە ئەمریکا و کەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتە، کە لە
کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بڵاودەبنەوە، چاوەڕواندەکرێت کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروستبکەن.
981 جار خوێندراوەتەوە