کەشناسێک پێشبینى دەکات لە ناوەڕاستى ئەم
مانگەوە بارستەهەوایەکى ساردى جەمسەری لە سیبیریاوە زۆرینەى وڵاتانى رۆژهەڵاتى
ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و لە 80%ـى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەفر
ببارێت هاوشێوەى بەفرەکەى ساڵى 2022.
هەواڵ:KNNC
هەڤاڵ سدیق، شارەزاى
کەشوهەوا پێشبینى دەکات لە ناوەڕاستی مانگ بەدواوە هەرێمی
کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی سەرماوسۆڵەی بەهێز و شەپۆلێکی بەفربارینی
چڕ بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە .
بەپێی پێشبینییەکە؛ لەنێوان 18/1 بۆ 22/1 بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری زۆر بەهێز لەسیبیریاوە رو لە زۆرینەى
وڵاتەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
ئەو کەشناسە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە ئەگەر
شەپۆلەکە گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت و وەک ئێستا بە بەهێزى بمێنێتەوە لەو ماوەیەدا پلەکانی
گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت، شەپۆلێکی زۆر بەهێز
و چڕی بەفربارین بەشێکی زۆری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە 70% بۆ 80%ـى ناوچە جیاوازەکانى
هەرێمى کوردستان سپیپۆش دەبن.
1749 جار خوێندراوەتەوە