سەرۆکوەزیرانی
عێراق بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی
2025ـدا جەخت لەسەر ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە بۆ تەواوکردنی پلان و پرۆژەکان.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا
ئاماژەی بەوەکردوە، "کۆتاییمان بە ساڵێک هێنا کە تێیدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان
خستەگەڕ، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی ڕێنێسانسێکی گەشەپێدانی
بەردەوام، کە گۆڕانکاری دروست بکات و ئەم نەوەیە و نەوەکانی داهاتوو بەرەو ئەو پێگەیە
ببات کە عێراق شایەنییەتی لەنێو گەلاندا".
دەشڵێت: "لەسەرەتای ساڵی 2025 دا جەخت لەسەر
ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە، بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژە ستراتیژی و ژێرخانانەی
کە دەستمان پێکردوە، بۆ ئەوەی ببێتە "ساڵی بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان".
باسی لەوەشکردوە، "هیچ دەرفەتێک لە دەست
نادەین و بەکاری دەهێنین لە ڕێگای خزمەتکردنی عێراقییەکان و بنیاتنانی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی
گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی
و تەندروستی".
91 جار خوێندراوەتەوە