وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت
کە وڵاتەکە هیچ پلانێکى نییە بنکەى سەربازیی لەنزیک کۆبانێ دروست بکات و جەختیش
دەکاتەوە کە پشتگیریی کۆتاییهاتنى گرژییەکان دەکەن لە رۆژئاواى کوردستان.
هەواڵ:KNNC
سابرینا سینگ، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریک
(پنتاگۆن) لەبارەى دەنگۆى بنیاتنانى بنکەى سەربازیی وڵاتەکەى لە کۆبانێ بە رۆژنامەنوسانى وت:
هەندێک راپۆرتمان لەوبارەیەوە بینیوە و پرسیارمان ئاڕاستە کراوە، بەڵام هیچ
پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لەو ناوچەیە بکەینەوە و دڵنیا نین سەرچاوەى ئەم
دەنگۆیانە کێیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوەکە بەدڵنیاییەوە پشتگیریی
کۆتاییهاتنى گرژییەکان و دەستدرێژییەکانى هێزە چەکدارەکان دەکەن لە رۆژئاواى
کوردستان دژى هێزەکانى سوریاى دیموکرات.
جەختیکردوەتەوە کە بەردەوام دەبن لە
ئامانجەکانیان لە سوریا کە ئەویش لەناوبردنى تەواوەتیی داعش-ە.
رۆژى رابردو، بە بڵاوکردنەوەى چەند گرتە
ڤیدیۆییەک؛ ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەمەریکا و هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوأەتیی
بنکەى سەربازیی لە سوریا و نزیک لە کۆبانێ بنیات دەنێن.
758 جار خوێندراوەتەوە