لە بەغداد پێنج کەس دەستگیرکراون
کە تۆمەتبارن بە کوشتنى خێزانێکى هەشت کەسیی و لەکاتى لێکۆڵینەوەشدا دانیان بە
تاوانەکەیانداناوە و وتویانە: جگە لە تاوانى کوشتنەکە دزیشیان لە ماڵەکە کردوە.
هەواڵ:KNNC
پۆلیسى رەساف بڵاویکردەوە؛
لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان لە بونى روداوێکى کوشتن لە ناوچەى سەدر لە بەغداد، راستەوخۆ
مەفرەزەکانیان چونەتە شوێنى روداوەکە و لەوێ سێ تەرمیان دۆزیوەتەوە کە ژنێک و دوو
منداڵ بون.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە
دواى دۆزینەوەى ئەو تەرمانە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردوە زانیارییەکانیان لەڕێی
کامێراى چاودێرییەوە کۆکردوەتەوە و بۆیان
دەرکەوتوە کە بکوژەکە لە ناوچەى حەمیدیە دادەنیشێت.
پۆلیسى رەسافە لە راگەیەنراوەکەیدا
دەڵێت: دواى وەرگرتنى رەزامەندیی یاسایی، چونەتە شوێنى مانەوەى بکوژەکە و توانیویانە
لە ماڵەکەیدا خۆى و هاوسەرەکەى دەستگیر بکەن، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوە ئەوەیە
لە ماڵەکەیدا پێنج تەرمى دیکەیان دۆزیوەتەوە.
پۆلیس دەڵێت: بەهۆى دۆزینەوەى
ئەو پێنج تەرمەوە تەواوى ئەندامانى ئەو ماڵەیان دەستگیر کردوە و دواى ئەوەى لێکۆڵینەوەشیان
لەگەڵ کردون کە ئەو تەرمانە سەر بە هەمان ئەو خێزانەن کە لەسەرى دەستگیر کراون و
دواى ئەوەى بەزۆر بردویانن بۆ ماڵى خۆیان هەرلەوێ کوشتویانن.
بەپێی زانیارییەکانى پۆلیسى
رەسافە، ئەم تاوانە بۆ ئەوە ئەنجامدراوە کە بڕێک پارەیان لاى قوربانییەکان بوە چون
وەریبگرنەوە و دزیشیان لە ماڵەکە کردوە لەگەڵ ئەنجامدانى تاوانەکەدا.
523 جار خوێندراوەتەوە