سلێمانى؛ شاندێکى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانی کرد

KNN : Kurdish News Network
04:10 - 04/01/2025
کوردستان
+
-

شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە، لەگەڵ رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆران کۆبونەوە و هەڵوێستەکانى بزوتنەوەى گۆڕانیان لە پرسە نەتەوەییەکاندا بەرز نرخاند.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمرۆ شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیانکرد و لەلایەن رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆرانەوە پێشوازییان لێکرا.


لەوبارەیەوە، رەفیق غەفور،یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەلە لێدوانێکیدابۆ کەی ئێن ئێن، رایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەیان بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان، رێکخستنی کۆبونەوەیەکی راوێژی نەتەوەییە.


وتیشی: لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەم مانگەدا، کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ساز بکەن، لەبارەی هاوکاری و داواکارییەکانی باشوری کوردستان بۆ پارچەکانی دیکە.


ئەندامەکەى شاندى کەنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە لەبارەی پرسینەتەوەیی کوردەوە،هەڵوێستی ئەرێنی و گرنگی هەبوە و بە ڕونی پشتیوانی لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و ڕۆژئاوا کردوە.

 

فۆتۆ: بڕیار نامیق

246 جار خوێندراوەتەوە