فینلەندا: تەواوی سەربازەكانمان لە عێراق پاشەكشەیانكرد

KNN : Kurdish News Network
07:33 - 01/01/2025
عێراق
+
-

دوای پێشكەش كردنی مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، وەزارەتی بەرگری فینلەندا گەڕانەوەی سەربازەكانی وڵاتەكەی راگەیاند.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری فینلەندا رایگەیاند: دوای بەشداریكردنیان لە پێشكەش كردنی هاوكاری و مەشق و راهێنانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، سەرجەم سەربازانی وڵاتەكەی گەڕانەوە بۆ نیشیتمان.

 

 

ئەوەیخستوەتەڕو، هەرچەندە بەشداریکردنی فینلەندا لە ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش كۆتایی هاتوە، بەڵام بەهۆی ئەو مەشق و راهێنانەی پێشكەش بەعێراقییەكان كراوە، هەوڵەکانی وڵاتەكەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار دەمێنێتەوە.

 

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: پیشەیی بونی هێزەکانی فینلەندا و هەڵوێستە ئەرێنییەکانیان بۆ پاڵپشتی هێزە عێراقییەكان پاراستنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەشێك بوە لە شکستپێهێنانی رێكخراوی داعش.

 

 

وەزارەتی بەرگری فینلەندا جەختی كردوەتەوە، پێشكەشكردنی راوێژکاری وەک بەشێکی سەرەکیی هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری درێژخایەن لە ناوچەکەدا، فینلەندا بەردەوام دەبێت كە ئەوەش لە چوارچێوەی  کارەکانی ناتۆیە كە سەرپەرشتی دەکات.

 

بەمەبەستی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، نزیكەی (80) سەربازی سوپای فینلەندا لە چوارچێوەی ئەركەكانی ناتۆ عێراق بون و پێشتر رایانگەیاندبو كە لە كۆتایی ساڵی (2024) كۆتایی بەئەركەكانیان دەهێنن، بەڵام هەركاتێك ئەو وڵاتە پێویستی بەسوپاكەی بو، ئامادەن بگەڕینەوە و هاوكارییەكانیان پێشكەش بكەن.

458 جار خوێندراوەتەوە