سبەینێ پشوی زستانەی ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق كۆتایی دێت، هەفتەی داهاتو كۆبونەوەكانیان دەست پێدەكاتەوە و
كارنامەی دوو كۆبونەوە بڵاوكرایەوە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی تێدایە.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی میدیای
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، كارنامەی كۆبونەوەى لە رۆژی یەك شەممە 12ی كانونی دووەم
بڵاوكردەوە كە پێكهاتوە لە شەش بڕگە.
لەو كۆبونەوەیەدا دەنگ
لەسەر پێشنیاری هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای پاسپۆرت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی
یاسای خانەنشینی و پرۆژەیاسای رێكخستنەوەی كرێی خزمەتگوزارییەكان لە فەرمانگەكانی
دەوڵەت دەكرێت.
كارنامەی كۆبونەوەی رۆژی
دوشەممەی پەرلەمانی عێراقیش پێكهاتوە لە 10 بڕگە لە خوێندنەوەی یەكەم و دوەم و دەنگدان
لەسەر ژمارەیەك پرۆژەیاسا، گرنگترینیان هەمواركردنەوەی یاساكانی بودجە و مافی كەمینەكان
و جینۆسایدی ئێزدییەكانە.
57 جار خوێندراوەتەوە