ئەنجومەنی باڵای دادوەریی
عێراق لەپێناو دروستنەبونى بۆشایی یاسایی، تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بۆ دوو
ساڵى دیکە و بۆ جارى دوەم درێژکردەوە و درێژکردنەوەکەش لەسەر داواکاریی کۆمسیۆن خۆی بوە.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی
عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراقی بۆ ماوەی دو ساڵ و تا 6ی کانونی دوەمی ساڵی 2027.
درێژکردنەوەی ئەمجارەی
تەمەنی کۆمسیۆن لەپاش ئەوە دێت، لە 22ی ئایاری ساڵی 2024 لە دانیشتنێکی پەرلەماندا،
تەمەنی کۆمسیۆن تا حەوتی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
ئەنجومەنەکە لە بڵاوکراوەیەکدا
رایگەیاند: هەرچەندە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن کاری ئەوان نییە، بەڵام بڕیارەکە لەسەر داواکاریی کۆمسیۆن
خۆی بوە لە دادگە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەو
پێیەی سبەی نۆی مانگ، وادەی کارکردنی کۆمسیۆنەکە کۆتایی دێت
و لەپێناو دروستنەبونی بۆشایی یاساییدا بوە، لە کاتێکدا دەبو پەرلەمان لەم هەفتەیەدا
لەسەر پرسەکە کۆببێتەوە.
40 جار خوێندراوەتەوە