ئێران: عێراق وڵاتێکی بەهێزە و تاران پشتیوانی دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 10/01/2025
عێراق
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: عێراق وڵاتێکی بەهێزە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وڵاتانی ناوچەكە  تاران پشتیوانی لە بڕیار و دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەكانی دەکات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: عێراق وڵاتێکی بەهێزە و و وڵاتانی ناوچەكە گوێی لێدەگرن، بۆیە تارانیش پشتیوانی لە بڕیار و دەستپێشخەرییەکانی دەکات.

 

وتیشی: بۆ سەقامگیری نێوان هەردو وڵات و كاریگەری ئەرێنی پەیوەندییەكان، تاران جەخت لەسەر گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداد لەرێگەی دیپلۆماسییەوە دەكاتەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەردانەكەی بۆ تاران، بەرپرسانی وڵاتەكەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بوارەكانی سیاسیی و ئەمنی تاوتوێ كراون و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناوچەكە پشتیوانی دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتیەكانی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كراوە.

154 جار خوێندراوەتەوە