توێژینەوەیەكی
نوێ ئاشكرایكردوە، خواردنەوەی گیراوەكان كە رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە كێشە بۆ تەندروستی
دڵ دروستدەكەن و بەرێژەی لە (21%) لە وڵاتە تازە پێشگەیشتوەكاندا هۆكارە بۆ توشبون
بە نەخۆشی شەكرە.
هەواڵ:
(KNNC)
لە توێژینەوەیەكی
نوێدا كەلەلایەن زانكۆی واشنتۆنەوە لەسەر كاریگەرییەكانی شەكر لەسەر تەندروستی
مرۆڤ ئەنجامدراوە، دەركەوتوە كە؛
خواردنەوەی ئەو خواردنەوەانەی كە بەرێژەیەكی زۆر شەكر تیایدا بەكاهێنراوە زیان بە
تەندروستی دل دەگەینێت بەجۆرێك ساڵانە لەسەرتاسەری جیهاندا (1.2) ملیۆن كەس
روبەڕوی نەخۆشییە جۆربەجۆرەكانی دڵ دەكاتەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
یەكێكی دیكە لە مەترسییەكانی خواردنەوە شیرینكراوەكان بەشەكر، توشبونە بە نەخۆشی
شەكرە، توێژینەوەكە دەڵێت؛ ساڵانە دوملیۆن كەس لەجیهاندا توشی نەخۆشی شەكرە دەكات
بەتایبەتی لە وڵاتانی تازە گەشەسەندوەكاندا كە بەڕێژەی لە (21%) هۆكاری
نەخۆشییەكەن.
لای خۆشیەوە،
ماڵپەڕی (Health Day)ـی
تەندروستی بڵاویكردوەتەوە؛ لە ئەمەریكای لاتین و بەهۆی بەكارهێنانی خواردنەوە
شیرینكراوەكان بەشەكر، رێژەی توشبونی نوێی بەنەخۆشی شەكرە گەیاندوە بە (24%)
هەروەها توشبوانی بەنەخۆشییەكان دڵ و خوێنەبەرەكان بۆ لە (11%) بەرزكردوەتەوە.
توێژینەوەكە
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، نزیكەی لە (50%)ـی توشبون بە نەخۆشی شەكرە لە كۆڵۆمبیا دەگەڕێتەوە
بۆ خواردنەوەی ئەو گیراوانەی بەرێژەیەكی زۆر شەكر تیایدا بەكارهێنراوە.
لە راپۆرتەكەیاندا
توێژەرانی زانكۆی واشنتۆن ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، سەرباری ئەوەی وڵاتانی تازە گەشەسەندو نەك تەنها بەرهەمە زیان بەخشەكان بەكاردەهێنن،
هاوكات كەمتر ئامێرەكانی پشكنین بۆ دیاریكردنی نەخۆشییەكان بەكاردەهێنن و
مامەڵەیەكی تەندروستیش لەگەڵ دەرئەنجامی پشكنینەكان ناكەن.
787 جار خوێندراوەتەوە