هەستیاری توندڕەو، بریتییە لە حاڵەتێکی مەترسیدار
کە توشی ئەو کەسانە دەبێت هەستیارییان هەیە بە ماددەیەکی دەرەکی.
ماددەکان: ئەو کەسانەی نەخۆشیی ئاڵۆشییان هەیە
بە هەر ماددەیەکی دەرەکی بێت ئەگەری هەیە توشی ئەم حاڵەتە ببن، هەرە باوترین ئەو
ماددانە بریتیین لە:
دەرمان
لاتێکس (لە هەندێک دەست کێش هەیە)
پێوەدانی مێروەکان
خۆراک (هەیە بە جۆرێک میوە، هەیە بە چەرەس،…هتد)
نیشانەکان: سوور بوونەوە و لیرکردنی پێست، تەنگە
نەفەسیی، دابەزینی فشاری خوێن، بورانەوە.
فریاگوزاریی: دەستبەجێ بگاتە نەخۆشخانە
گرنگە ئەو نەخۆشانەی ئەم حاڵەتەیان هەبوە پێشتر،
سەردانی پزیشکیان کردبێت و فێر کرابن چی وایان لێ دەکات و دەرمانی تایبەتییان بۆ
بنوسرێت.
گرنگترین دەرمان: گەر هۆکارەکە نەدۆزرایەوە، یان
نەتوانرا بەری پێ بگیرێت وەکو بەرکەوتە بە مێرووەکان…دەرمانی (ئێ پی نیفرین) بە دەرزی
ئەو کەسە لەماڵەوە هەبێت.
دکتۆر زانیار ئاغال/ ئەندامی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا
63 جار خوێندراوەتەوە