پزیشکێکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى منداڵان باس لە
سودەکانى ئامێرى شێدارکەرەوەى هەوا دەکات بۆ چارەسەرکردنى چەند کێشەیەکى تەندروستى
و شێوازە دروستەکەى بەکارهێنانیشى ئاشکرا دەکات.
تەندروستى:KNNC
د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی
منداڵان و تازە لەدایکبوان و کۆئەندامی هەناسە و بەرگری منداڵان سودەکانى ئامێرى
شێدارکەرەوەى هەواى بەمشێوەیە باسکردوە و دەڵێت: بۆ ئەم کەسانە سودى هەیە؛
-ئەوانەی پێستیان وشکە
-چاویان هەستیاری
هەیە
-وشکبونەوەی قوڕگ
و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە
-هەستیاریان هەیە لە جەستەدا
-زو زو توشی ووشکە کۆکە دەبن
-ئەوانەی زو زو توشی خوێنبەربونی لوت دەبن
بەهۆی هەوای وشکەوە
-وشکبونەوە و قڵیشانی
لێویان هەیە
-سەرئێشە بەهۆی تورەکە
هەواییەکانی سەر
هەروەک سودەکانى ئەم ئامێرەشى بەمشێوەیە
جیاکردوەتەوە؛
- کەمکردنەوەی توشبون
بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا بەتایبەتی ئەگەر رێژەی شێی هەوا زیاتر بێت لە 40%، لەبەر ئەوەى
لەو رێژە شێیە ڤایرۆسەکە ناچالاک دەبێت
-نەهێشتنی وشکە کۆکە
و گۆڕینی بۆ کۆکەی تەڕ بەتایبەت لەم وەرزەی ئێستادا کە کۆکەی وشک زۆر زۆرە لە منداڵاندا
و بێزارکەرە بۆ منداڵەکە
-کەمکردنەوەی پرخەی
خەو
-کەمکردنەوەی وشکی پێست و قڵیشانی لێو
ئەم ئامێرە لەگەڵ سودە زۆرەکانى، ئەگەر بێتو
بەشێوەیەکى دروست بەکارنەیەت ئەم مەترسییانەى هەیە:
-ئەگەر ئەو ئاوەی
بەکاردەهێنرێت پاک نەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی.
-شێدارکردنی هەوای
ماڵ زۆر باشە، بەڵام نابێت زۆر بێت، چونکە ئەگەر زۆر بێت زۆر خراپە بۆ گەشەکردنی کەڕوی
ناو ماڵ و بۆ کۆئەندامی هەناسەش بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە.
101 جار خوێندراوەتەوە