"بیرکردنەوەی ئەرێنی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت"

KNN : Kurdish News Network
04:44 - 04/01/2025
تەندروستی
+
-

دو توێژینەوەی نوێی پزیشکی دەریانخستوە كە؛ بیرکردنەوەی ئەرێنی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.


هەواڵ: (KNNC)


لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەلایەن زانکۆی (جۆنز هۆپکینزەوە) ئەنجامدراوە دەركەتوە كە بەراورد بەكەسانی رەشبین، کەسانی پۆزەتیڤ، یەک لەسەر سێی جەڵتەی دڵیان کەمترە، هاوكات توێژینەوەیەکی دیکەی زانکۆی  کانزاس ئاشكرایكردوە، ئەو کەسانەی هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێویانە، بەرگریی لەشیان بەهێزترە و كەمتر توشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن.



لە راپۆرتەكەیاندا توێژەران ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، پێویست ناكات مرۆڤ بەردەوام لەگەڵ هەستەكانی دڵخۆش و ئەرێنی بێت، تەنها ئەو كاتەی كە گونجاوە بۆدڵخۆشبونت بەسە بۆ ئەوەی تەندروستیت باشبێت.



پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی رەشبینانە بیردەكەنەوە كە هەوڵبدەن بەهێواشی بیركردنەوەكانیان بگۆڕن بۆ شێوەیەکی ئەرێنی بەردەوامیش بەخۆیان بڵێن؛ "ئێستا باشم و هەوڵ دەدەم لە داهاتودا باشتر بم".

187 جار خوێندراوەتەوە