ئاراس قادر،خوێندکاری ماستەر لە پەرستاری بابەتێکی تەندروستی بڵاوکردوەتەوە
و دەڵێت: ئەگەر لەسەر ئەو
بیركردنەوەی، كە جگەرەی ئەلكترۆنی و ڤەیپ جێگرەوەیەكی بێ زیانە لەبری جگەرە و نێرگەڵە،
ئەوا جارێكی دیكە بیركەرەوە، دەشڵێت: ڤەیپ یان جگەرەی ئەلیکترۆنی بوەتە ژەهرێک و
هەڕەشە لە ئایندەی گەنجانی کوردستان دەکات.
تەندروستی:KNNC
ڤەیپ ئامێرێکی ئەلیکترۆنییە
شلە گەرم دەکات، پێکهاتووە لەپاتریەکی تایبەت کەتیوبێکی لەگەڵدایە تیوبەکە مادەیەکی
شلەی تاڕادەیەك چەوری تیایە نیکۆتینی تێدایە لەگەڵ تێکردنی تام و بۆنی جییاواز،
كاریگەرییە هەمیشەییەكانی ڤەیپ زۆر كەم لەسەری دەزانرێت، بەڵام زۆربەی جگەرە ئەلكترۆنییەكان
لە بازارەكاندا نزیكەی سێ جار نیۆكتینیان لەیەك پاكەتی جگەرە زیاتر تێدایە، بەپێچەوانەی
جگەرەوە، كە دەتوانیت لەدوای كێشانی یەك دانە، بوەستیت و پشوو بدەیت، بەڵام جگەرەی
ئەلكترۆنی بەردەوام دەبیت لەسەری و مەترسی ئالودەیت زیاتر دەكات.
-ڤەیپ هۆکارە بۆ
توشبون بەمەترسی تەندروستی زۆر ترسناک.
-تێکچونی سییەکان:کێشانی
ڤەیپ دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچونی سییەکان بەمەش دەبێتە هۆی کێشەی هەناسە.
-ئاڵودەبوون بەنیکۆتین:زۆرێک
لەبەرهەمەکانی ڤەیپ نیکۆتینی تێدایە ئەمەش ئەبێتە هۆی ئاڵوودەبوون گاریگەری خراپی
دەبێت لەسەر سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان.
- بەرکەوتنی مادە
کیمیاییەکان شلەمەنیەکانی ڤەیپ مادەی کیمیایی زیانبەخشی تێدایە وەک فۆرمەڵدیهاد و
ئەکڕۆلین و دیاسیتیلیان تێدایە کەلەکاتی هەڵمژین زۆر زیان بەخشن.
- زیاد بوونی لێدانی
دڵ و پەستانی خوێن.
چۆن ئەم دیاردەیە
بنبر بكرێت؟
-لابردنی تام یەكێكە
لە چارەسەرەكان، چۆنە زۆربەی گەنجان تام بەكاردێنن لە ڤایپەكاندا، بۆیە ئەگەر تامەكە
لاببرێت ئەوا لەكێشانی كەم دەبنەوە.
-بەرزكردنەوەی
نرخ یەكێكی دیكەیە لە چارەسەرەكان.
-هۆشیاركردنەوەی
كۆمەڵگاو دەرخستنی زیانەكان،یارمەتی بەكارهێنەرەكان بدە وازی لێبێنن.
606 جار خوێندراوەتەوە