هەمو کەسێک رۆژانە لەنێوان 50 بۆ 100 تاڵ قژ
لەدەستدەدات، بەڵام هەستى پێناکات، چونکە لە هەمانکاتدا تاڵێکى نوێ دروست دەبێتەوە،
بەڵام وەرینى قژ کاتێک دەستپێدەکات کە لە شوێنى تاڵە رۆیشتوەکان، تاڵى نوێ
نەڕوێتەوە.
تەندروستى:KNNC
پێگەى (مایۆ کلینک) بڵاویکردوەتەوە؛ بۆ
پاراستنى تەندروستى قژ پێویستە چەند هەنگاوێک بگرینەبەر تا پارێزگاریی لە گەشەکردن
و رەونەقەکەى بکەین، یەکێک لەو رێگایانە دورکەوتنەوەیە لە بەرکەوتنى راستەوخۆى
تیشکى خۆر و تیشکى سەرو بنەوشەیی، هەروەک پێویستە کەسەکە واز لە جگەرەکێشان بهێنێت
و ژەمەکانیشى بە پرۆتین دەوڵەمەند بکات.
پێگە تەندروستییەکە دەڵێت: پرۆتین گرنگییەکى زۆرى هەیە لە بەشێکى زۆرى
ئەرکەکانى جەستەدا لەنێویشیاندا گەشەکردنى قژ، چونکە رەگى قژ دەپارێزێن و بەهێزى
دەکات و قژ پڕ و درێژ دەکات، ئەم خۆراکانەش باسکراون کە رۆڵیان لە بەهێزکردن و
پارێزگاریکردن لە قژدا هەیە و بە پرۆتین دەوڵەمەندن.
هێلکە: پڕیەتى لە پرۆتین و بایۆتین کە
هەردوکیان گرنگییەکى زۆریان بۆ قژێکى بەهێز و تەندروست هەیە.
ماست: دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین بی5
تێدایە، هاوکاری ناردنى خوێن بۆ پێستى سەر دەکات و قژ بەهێز دەکات و گەشەى
پێدەکات.
نیسک: نیسک بە پێکهاتەى پرۆتینە سروشتییەکەى
ناسراوە، لەگەڵیشیدا دەوڵەمەندە بە ئاسن و ترشى فۆلیم کە هەمویان سەرچاوەى زۆر
باشى خۆراکن بۆ قژێکى تەندروست.
مریشک: مریشکى بێ چەوریی سەرچاوەیەکى گرنگى
پرۆتینە، ئەمەش هاوکار دەبێت لە شێدارکردنەوە و بەهێزکردنى قژ بەشێوەیەکى خێراتر.
508 جار خوێندراوەتەوە