توێژینەوە نوێیەکان تیشک دەخەنەسەر سودەکانى
خواردنەوەى چاى سەوز بە لیمۆوە بۆ وەرگرتنى چەندین سودى تەندروستى لەوانەش
بەرەوپێشبردنى تەندروستى دڵ و پاراستنى کەسەکە لە توشبون بە شێرپەنجە و لەدەستدانى
کێش.
تەندروستى:KNNC
پێگەى تەندروستى (هێلس لاین) لەبارەى سودیی ئەم
خواردنەوەیەوە دەڵێت: هەردو چاى سەوز و لیمۆش دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانى وەک گالات
ئبیگالۆکیتشین و کیرسیتین و ترسى ئەسکۆربیک، کە پارێزەرن لە هەوکردن خراپبونى
خانەکان.
ئەو پێگەیە دەڵێت: لەبەر ئەم سودانە خواردنەوەى
چاى سەوز بە لیمۆوە تەنها خواردنەوەیەکى خۆش نییە بەڵکو چەندین سودیشى هەیە:
-بۆ لەدەستدانى کێش سودى هەیە
بەهۆى ئەو کافایین و دژە ئۆکسانانەى لە چاى سەوزدایە، مێتابۆلیزم خێرا دەکات، بەهۆى ئەو دژە ئۆکسانەى کە
هەیەتى چەورییە زیادەکان تێکدەشکێن و وزەى جەستە زیاد دەبێت، ئەم کاریگەرییانەش بە
زیادکردنى لیمۆ زیاتر دەبن.
-لە نەخۆشى شەکرە دەتانپارێزێت
خواردنەوەى چاى سەوز هاوکاریی کۆنتڕۆڵکردنى
رێژەى شەکر دەکات لە خوێندا و ئەگەرى توشبون بە شەکرەى جۆرى دوو کەم دەکاتەوە، خواردنى
لیمۆش بۆ دابەزاندنى رێژەى شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە بەتایبەت لەکاتى گرتنى
رۆژوى زانستیدا.
-تەندروستى دڵ بەرەوپێش دەبات
هەریەکە لە لیمۆ و چاى سەوز، تەندروستى دڵ
بەرەوپێش دەبەن لەڕێی باشترکردنى کارى بۆرییەکانى خوێن و نەهێشتنى هەوکردن و
کۆنتڕۆڵکردنى کۆلیسترۆڵ، بەکارهێنانى ئەم خواردنەوەیە پەیوەندیی بە کەمبونەوەى
مەترسییەکانى توشبون بە نەخۆشى دڵەوە هەیە.
-تەندروستى مێشک دەپارێزێت
توێژینەوەکان دەریانخستوە کە لیمۆ ئەرکی جۆراوجۆری چالاکە زیندوەکانی هەیە
و کاریگەری پارێزەری هەیە لە دژی فشاری ئۆکسجین و پیربون و شێرپەنجە، دەریشکەوتوە
کە کارکردنی مەعریفی بەرز دەکاتەوە. هاوکات رێژەی کاتیچین لە چای سەوزدا دەتوانێت
لە تێکچونی دەمارەکان بپارێزێت.
-لە توشبون بە نەخۆشى شێرپەنجە پارێزگاریی دەکات
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکی دەریخستوە کە
ئیپیگالۆکاتەچین گالات (EGCG)
کە لە چای سەوزدا هەیە زۆرترین توانای دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەی هەیە، هەروەها
توانای پاراستنى لە توشبون بە جۆرەها جۆری شێرپەنجەی هەیە، لیمۆش پەیوەندی بە کەمبونەوەی
مەترسی توشبون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجەوە هەیە.
139 جار خوێندراوەتەوە