د. زانیار ئاغال، ئەندامی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا
چەند هۆکارێک دەخاتەڕو کە دەبنەهۆی هەڵئاوسانی دەم و چاو، کە ئەمانەن:
1- ئاڵۆشیی(هەستیاری): ئەمەیان ڕوونە لای
زۆربەی خەڵک، ئینجا ئاڵۆشیی بێت بە دەرمانێک، بە جۆرە خواردنێک یان بە خەنەی قژ و
بۆیەی سەر و هەر هۆکارێکی دیکە کە ئەو کەسە حەساسییەتی پێ هەبێت.
2-بێ هۆ: واتە هۆکارێکی جەستەیی دیاریکراو نییە کە ئەو کەسە بۆ توش دەبێت،
زۆربەی کات بە هۆی ماددەیەکی تایبەتەوەیە.
3-بۆماوەیی: هەندێک
کەس کە زۆربەی کات منداڵ یان گەنجن توشدەبن بەهۆی بۆ ماوەییەوە لە دایبابەوە.
4-بە هۆی دەرمانی زەختەوە: زۆر بە دەگمەن هەندێک دەرمانی چارەسەری بەرزەفشاری
خوێن ئەم حاڵەتە درووست دەکات.
ڕێنمایی:
کە توشبویت
سەردانی پزیشک بکە، هەناویی گشتی بێت یان پێست، بەڵام باشترە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت
لە سەرەتاوە.
کە دەرکەوت لەو جۆرەیت کە بۆماوەییە، گرنگە ناوی
نەخۆشییەکە بزانیت و لە کاتی نەشتەرگەری یان ددان چاک کردن بە پزیشکەکەت بڵێیت، چونکە
لەو کاتانەدا ئەگەری هەیە بووروژێت و ببێتە هۆی گیرانی هەناسە.
460 جار خوێندراوەتەوە