هەسەدە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 28/12/2024
کوردستان
+
-

هەسەدە رەتیدەکاتەوە، دەستیان هەبوبێت لەو تەقینەوەیەی شەوی رابردو مەنبج-ێی کردە ئامانج.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، راگەیەنراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەکات کە شەوی رابردو مەنبج-ـی کردە ئامانج.

 

راشیگەیاند، هەر تۆمەتێک بە تێوەگلانی هێزەکانمان لەو روداوە رەتدەکەنەوە.

 

هەسەدە دەشڵێت: بەکرێگراوانی داگیرکەری تورکیا، کردەوە تاوانکارییەکانیان لە کوشتن و تاڵانکردن و ترساندنی خەڵکی مەدەنی لەزیادبوندایە.

 

هەسەدە داواش لە دانیشتوانی منبج دەکات هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی بکەرە راستەقینەکانی تەقینەوەکە.

 

ئێوارەی دوێنێ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی مەنبج-ـی سوریا تەقییەوە، دواتر روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، تەقینەوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

407 جار خوێندراوەتەوە