پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە
تۆمەتی کوشتنی باوکی خۆی دەستگیرکردوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتوە، دوای
ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی ، دەستبەجێ
مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا
و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە و
تۆمەتبار هەڵاتوە .
ئاماژە بەوەشکراوە، توانرا هەمان شەو
تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە
تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو .
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: تۆمەتبارەکە لەدایکبوی
ساڵی (2002)ـەو بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.
839 جار خوێندراوەتەوە