ژمارەیەک لە دەرچوانی پزیشکی ددان رایدەگەیەنن، بەهۆی ئەوەی چەندین ساڵە
دامەرزاندنی حکومی نەماوە، بەهۆی زۆری ژمارەی دەرچوانەوە هیچ شوێنێک نییە کاری
تێدابکەن، داوای بەهاناوەچون دەکەن.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێكدا ژمارەیەک لە دەرچوانی پزیشکی ددان دەڵێن: چەند ساڵێکە دامەزراندنی
حکومی نەماوە و تاکە شوێن کە بتوانن کاری لێبکەن سەنتەر و نورێنگەکانی پزیشکی ددانە،
لەم کارەش جێگای ھەموان نابێتەوە بە ھۆکاری زیادبونی رێژەی دەرچووانی پزیشکی ددان
لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان.
دەشڵێن: ئێستا زیاتر لە
18 کۆلێژی پزیشکی ددان هەیە و هیچ کەس و لایەنێک نییە ئەم نادادپەروەری و
بێپلانییە رابگرێت.
ئاماژەبەوەشدەکەن،
تەنها 60 کورسی بۆ کۆلێژی پزیشکی ددان دانراوە لە زانکۆ تایبەتەکان دانراوە، بەڵام
ئەمساڵ تەنها لەیەک زانکۆدا چوار هێندەی ئەو ژمارەیە خوێندکار وەرگیراوە.
دەرچوانی پزیشکی ددان،
دوای بێئومێد بونیان لە سەندیکای پزیشکانی ددان، داوا لە رۆشنبیران و خەڵکانی
شارەزا دەکەن خەمێک لە پزیشکانی ددان بخۆن، "چونکە کەس بە هانایانەوە نایات".
299 جار خوێندراوەتەوە