چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر ڕۆژانە بەبەردەوامی زەیتی زەیتون بخورێت؟

KNN : Kurdish News Network
07:45 - 24/12/2024
تەندروستی
+
-

زەیتی زەیتون یەکێکە لەو زەیتانەی لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت و  یەكێکە  لەباشترین جۆرەکانی زەیتی روەكی و بە پێی ماڵپەڕی  Eating Well زەیتەکە جگە لە تامەکەی کە جیاوازە چەندین سودی تەندروستی هەیە.

 

تەندروستی؛ KNNC

 

زەیتی زەیتون لە ئامادەکردنی خۆراکدا بەکارهێنانی زۆرە، بە تامە خۆشەکەی و زۆری سودە تەندروستییەکانی بەناوبانگە.

 

لە زۆرێک لە وڵاتاندا زەیتی زەیتون جگە لەوەی بۆ جوانکاریش بەکاردەهێنرێت، لە ئامادەکردنی  خۆراکی رۆژانەشدا بابەتێكی سەرەکییە،  داتاکان دەریانخستوە کە زۆرێک لەو کەسانی ئەم زەیتە بەکاردەهێنن بە بەردەوامی سودمەند دەبن لە چەندین سودی  تەندروستی.

گرنگترین سودەکانی بە گوێرەی پێگەی Eating Well؛


پاراستنی دڵ: زەیتی زەیتون ڕێژەیەکی بەرزی چەوری تاک نەتێر لەخۆدەگرێت، بەتایبەت ترشی ئۆلیک، ئەمەش ئەگەری تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

پاڵپشتی تەندروستی ئێسک: ئەم زەیتە ماددەی پۆلیفینۆلی تێدایە، کە دژە ئۆکسانە و  یارمەتی دروستبونی ئێسک دەدات و مەترسی لەدەستدانی قەبارەی ئێسک کەمدەکاتەوە، ئەمەش بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە مەترسی پوکانەوەی ئێسکیان لەسەرە.

کەمکردنەوەی هەوکردن: یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن دەدات کە هۆکارە بۆ  توشبون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ ، ئەمەش بەهۆی پێکهاتەکانی وەک ئۆلیۆکانتال و فۆلیک ئەسید.

ڕێگریکردن لە دابەزینی توانای مەعریفی: زەیتی زەیتون ڕەنگە مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچونەوە کەم بکاتەوە بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی، لە یەکێک لە تویژینەوەکاندا گەستونەتە ئەو ئەنجامەی  توێژینەوەیەک کە خواردنی نیو کەوچکی چێشت ڕۆژانە ڕەنگە مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی لەسەدا 28 کەم بکاتەوە.

پاراستنی جومگەکان: ئەم زەیتە دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی نەرمی جومگەکان بدات و ڕێگری لە هەوکردنی جومگەکان بکات بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی جومگەکانی.

کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە: توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەیتی زەیتون پێکهاتەی فیتۆکیمیایی تێدایە کە ڕەنگە دروستبونی وەرەمی شێرپەنجەیی کەم بکاتەوە، بەتایبەتی لە مەمک و کۆئەندامی هەرس و کۆئەندامی میزدا.

1709 جار خوێندراوەتەوە