هەسەدە: ئۆپەراسیۆن بۆ ئازادکردنى ئەو ناوچانە دەکەین لەلایەن تورکیاوە داگیر کراون

KNN : Kurdish News Network
02:11 - 25/12/2024
کوردستان
+
-

هەسەدە داوا لە چەکدارانى سەر بەتورکیا و خێزانەکانى دەکات ناوچەکانى سەرێکانى و گرێسپى چۆڵ بکەن و ئاشکراشى دەکات ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنى ئازادکردنى ئەو ناوچانە.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى کردوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنى ئازادکردنى ئەو ناوچانەى رۆژئاوى کوردستان کە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانییەوە داگیرکراون و راشیگەیاندوە، ئیستا کاتى ئازادکردنى ناوچەکانى سەرێکانى  و گرێ سپییە.

 

لەبەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا هەسەدە داواى لە چەکدارانى گروپەکانى سەر بە تورکیا کردوە بەزوترین کات سەرێکانى و گرێ سپى جێبهێڵن؛ بەڵێنشى داوە رێڕەوێکى ئارام بۆ رۆیشتنیان لەناوچەکە دابین بکات، کۆتایى ئەمساڵیشى وەک دوا وادە بۆچۆڵکردنى ئەو ناوچەیە دیاریکردوە.

 

هەسەدە راشیگەیاندوە تورکیا ژیانى هاوڵاتییانى سوریاى بەلاوە گرنگ نییە و وڵاتەکەى کردوەتە کانگاى تیرۆر و بوەتە هەڕەشە بۆسەر سوریا و دەیەوێت سود لە دۆخەکە وەربگرێت تەواوى خاکى سوریا داگیر بکات.

1261 جار خوێندراوەتەوە