روانگەی سوریی: هێزێکی ئەمەریکی لە شاری کۆبانێ بەشێوەیەکی هەمیشەیی جێگیرکراوە

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 25/12/2024
کوردستان
+
-

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزێکی ئەمەریکی بە مەبەستی رێگریکردن لە هێرشی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەشاری کۆبانێ جێگیربون، دەشڵێت: هەسەدە لە دو بەرەوە، بەرەو مەنبج پێشڕەویان کردوە. 

 

هەواڵ:KNNC

 

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزیکی ئەمەریکا لە بنکەیەکی شاری کۆبانێ بە شێوەیەکی هەمیشەیی جێگیربون و ئامانج لەوەش، رێگریکردنە لە هەر هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا.

 

دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکان لە مەنبج و کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دو بەرەوە، بەرەو مەنبج پێشڕەوییان کردوە و لەبەرەیەکیانەوە 12 کیلومەتر و لە بەرەکەی دیکەشەوە، 17 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دورن. 

 

پاش کشانەوەى ئەنجومەنى سەربازیى منبج، 10 رۆژ لەمەوبەر شارەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانی تورکیاوە دەستى بەسەرداگیرا، بەڵام لە 23ـی ئەم مانگەوە هەسەدە ئۆپراسیۆنێکى بۆ گرتنەوەى شارەکە و دەوروبەرى دەستپێکردوە.

364 جار خوێندراوەتەوە