شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 25/12/2024
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا سبەینێ شەپۆلێكی بارانبارین رو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەكات و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.


هەواڵ: (KNNC)


شیروان پێنجوێنی، كەشناس بڵاویكردەوە؛ بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، سبەینێ پێنجشەممە لە کاتەکانی شەودا، شەپۆلێکی بارانبارین رو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات، دەشڵێت: سەرەتای شەپۆلەكە لە ناوچەکانی دهۆک، هەولێر و موسڵەوە دەست پێدەکات و پاشان لە کاتەکانی درەنگانی شەو بۆ بەیانی رۆژی هەینی دەگاتە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک.


رونیكردوەتەوە، بارانەكە بەشێوەی مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت كە هەورە بروسكە لەگەڵدا دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانش بەفر دەبارێت.


كەشناسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، رۆژی هەینی خێرای "با" بەئاراستەی باشور لە ناوچەکە چالاک دەبێت، خێراییەكەشی لەنێوان (25 بۆ 50) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە، كە گومان دەكرێت خێرایی "با"ـكە ئاڕاستەی بارانەکە بگۆڕێت.


راشیگەیاندوە: ئەگەری هەیە كە لە ناوچەکانی گەرمیان خێرای باکە بەهێز بێت و ببێتە هۆی دروستبونی خۆڵ بارینش، ئەم شەپۆلە باران بارینە تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام بێت، پاشان کۆتای پێبێت.

903 جار خوێندراوەتەوە