وتەبێژی گەشتوگوزار: هەر شوێنێك نرخ بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
04:23 - 26/12/2024
کوردستان
+
-

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی باسی ئامادەكارییەكانی شەوی سەری ساڵ بۆ (KNN) دەكات و راشیدەگەیەنێت: هەر شوێنێك بەبێ پاساو نرخ بەرز بكاتەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانیەوە سزا دەدرێت.


هەواڵ: (KNNC)


گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە (KNN)ـی رایگەیاند: وەك یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم لەرێگەی چەند لیژنەیەكەوە لە دەروازە و بازگەكانی سلێمانی بەپێدانی شیرینی و رێنماییە چاپكراوەكان پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن، كە ئەو رێنماییانە زانیاری تەوای لەسەر ناوچە و ریستوانت و شوێنە گەشتیارییەكانی تێدایە.


وتیشی: بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی سەنتەرێكی زانیاری لە شەقامی سالم هەیە، كەلە بۆنە و یادەكاندا چالاك دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام زانیاری و رێنمایی پێویست پێشكەش بە گەشتیاران دەكات.


رونیكردەوە، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی ساڵی نوێی، یەكێكی دیكە لە كارەكانی گەشتوگوزاری سلێمانی چاودێری كردنی شوێنە گەشتیارییەكانە كە ئەوەش لەرێگەی دو لیژنەوە ئەنجام دەدات.


وتەبێژەكەی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەشەوی سەری ساڵدا و بەهاوكاری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەو شوێنانەی چالاكی تێدایە سەردان دەكرێن و هەر شوێنكێش بەبێ هەبونی هیچ پاساوێك نرخ بەرز بكەنەوە روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە.

سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم

327 جار خوێندراوەتەوە