تەندروستی سلێمانی: لەڕۆژانی پشودا سەرجەم نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

KNN : Kurdish News Network
07:33 - 24/12/2024
کوردستان
+
-

تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە: لەڕۆژانی پشودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (24) کاتژمێر کراوەدەبن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات؛ بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشودا، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرە گرنگەکان (سەنتەری فریاکەوتنی خێرا، سەنتەری شوشتنی گورچیلە و سەنتەری چارەسەرکردنی شێرپەنجە بەتیشك) هەروەها تیمەکانی چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشیە گوازراوەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر بەردەوام دەبن.


تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، تەندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیانی ده‌كات لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە (122) بکەن.

165 جار خوێندراوەتەوە