خوێندنى باڵا ڕێنمایی نوێ بۆ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا بڵاودەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 24/12/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتى خوێندنى باڵا رێنمایی تایبەت بە خوێندنى باڵا دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵە و دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى پیشەیی و ماستەرو دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: وەزارەت رێنمایی ژمارە (12)ى ساڵى (2024)ـی تایبەت بە ڕێنمایی خوێندنى باڵا - دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى پیشەیی و ماستەرو دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.

 

رونیكردوەتەوە، پێویستە خوازیار بۆ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى نمرەكەی لە (50)  بەرەوسەرەوە بێت، بۆ ماستەریش (60) بەرەو سەرەوەبێت هەروەها دكتۆراش (70) بەرەوسەرەوە بێت.


لەبارەی مەرجی تەمەنەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى مەرجی تەمەن نیە و خوێندن بە پارالێڵە، بۆ ماستەر و دكتۆراش پێویستە خوازیار (فەرمانبەری هەمیشەیی) تەمەنی (45) ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەو كەسانەی تەمەنیان سەرو (45) ساڵە دەبێت بە شێوەی پاراڵێڵ بەشداری بكەن.

 

لێرەوە نوسراوەكان بخوێنەرەوە

458 جار خوێندراوەتەوە