رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە شارى سلێمانى
سەردانی کڵێسای کریستیانەکانی کرد و بەشداری لە مەراسیمەکانی یادی لەدایکبونی حەزرەتی
مەسیحدا کرد، داواش دەکات حیزبەکانى هەرێمى کوردستان پەلە بکەن لە کاراکردنى
پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی
گۆڕان، بە یاوەری شاندێکی بزوتنەوەکە، بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە
یادی لەدایکبونی حەزرەتی مەسیح، سەردانی کڵێسای مار یوسفییان کرد لە سلێمانی و
لەلایەن قەشە ئەیمەن عەزیز پێشوازییان لێکرا.
وێرایی پیرۆزبایی لە کریستییانەکان رێکخەری گشتیی بزوتنەوەى
گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیوادارن ساڵی
داهاتو ببێتە ساڵی پێکەوەیی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە، یەکگرتویی کوردی
بۆ دۆخی ئێستای هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستانیش بە گرنگ وەسف
کرد.
داواى کرد لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان پەلە بکەن لە کاراکردنى
پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەتى نوێ، لەبارەى پرسى رۆژئاواى کوردستانیشەوە وتى: دەبێت هەمو حیزبەکانى رۆژئاواى
کوردستان لەپێناو بەرگریکردن لە یەکتر رێککەوتن بکەن.
فۆتۆ/ رەهێڵ جەمال
119 جار خوێندراوەتەوە