هیچ گومانى تێدا نییە کە ئازارى سەرئێشە یەکێکە
لە ئازارە قورس و بێزارکەرەکان کە دوچارى مرۆڤ دەبێتەوە، بەڵام ئێستا دیاردەیەکى
دیکە لە مێشکى مرۆڤ دۆزراوەتەوە، کە ئازارى نییە، بەڵام هێندەى سەرئێشە بێزارکەرە.
تەندروستى:KNNC
توێژینەوەیەکى نوێ کە لە پێگەى
"نیوز 18"ـى هیندى بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەدەکات کە دیاردەى بێزارکەرى
"تەمى مێشک" وا لە مرۆڤ دەکات هەستى سەرنجدان و بیرەوەریی قورس ببێت و
ئەمەش کەسەکە دوچارى دۆخێکى نەخوازراو دەکاتەوە.
توێژەران رونیان کردوەتەوە کە ئەم حاڵەتە
وادەکات مێشک نەتوانێت بەشێوەیەکى چالاک چارەسەرى زانیارییەکان بکات، هەربۆیە
کەسەکە هەمیشە دوچارى سەرلێشێواوى و نەمانى سەرنج و بیرچونەوە دەبێتەوە.
ئەوەشهاتوە کە ئەو کەسانەى روبەڕوى ئەم حاڵەتە
دەبنەوە لەکاتى بیرهاتنەوەى بیرەوەرى و زانیارییەکاندا دوچارى ئاڵنگاریی دەبنەوە،
ناتوانن سەرنج بدەن، لەکاتى قسە کردندا قسە تێکەڵ دەکەن وەک ئەوەى بۆماوەیەکى کەم
لە خەوندا بژیەت نەک ژیانى راستەقینە.
پسپۆرانى بوارى تەندروستى ئاماژەیان بەوەداوە
کە فشارى دەرونى و دودڵى هۆکارێکى سەرەکییە بۆ هاندانى زیادبونى تەمى مێشک،
لەگەڵیشیدا خواردنە ناتەندروستەکان و فشارى بەردەوامیی کارکردن مێشک هیلاک دەکەن و
ئەم حاڵەتە دروست دەکەن.
138 جار خوێندراوەتەوە