زانایانی روسی چارەسەرێکی نوێیان بۆ شێرپەنجە دۆزیوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 27/12/2024
تەندروستی
+
-

زانایانی روسیا چارەسەرێکی نوێی تیشکی بۆ وەرەمە شێرپەنجەییەکان دەدۆزنەوە، کە تیشکدانەوە بۆ توشبوەکە کەمدەکاتەوە.

 

تەندروستی:KNNC

 

کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ئەتۆمی ڕوسی رایگەیاندوە،  تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی "تێربیۆم-١٦١" لەلایەن زانایانی پەیمانگای کەرەستەی ڕیاکتۆرەوە پەرەی پێدراوە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەیەکی بەرفراوان لە دەرمانی تیشکی بەرهەم بهێنرێت.

 

ڕۆساتۆم ئاماژەی بەوەکردوە، وەجبەیەکی تاقیکاری بەرهەمی نوێ ڕەوانەی سەنتەری زانستی گرانۆڤی ڕووسی بۆ تەکنەلۆجیای تیشک و نەشتەرگەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە پترسبۆرگ کرا، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە لە بواری ئۆنکۆلۆژی و پزیشکی ئەتۆمی.

 

هاوکات، ئەندرێی ستانزێڤسکی، جێگری بەڕێوەبەری زانستی سەنتەرەکە، دەڵێت: کە توێژینەوەکانی پێش کلینیکی (لە سەر ئاژەڵان) دەریانخستوە کە ژەمە دەرمانی بەکارهێنانی ئایزۆتۆپی "terbium-161" لەو ئەنجامە بەدەستهاتوانە دەتوانرێت،دەتوانرێت لەرێگەی دەرمانەکەی ناو ئەم تیشکەوە بەرکەوتنی توشبوەکە بە تیشکدانەوە بکاتەوە هەروەها تیشکدانەوە بۆ ئەندام و شانە تەندروستەکان کەمدەکاتەوە.

187 جار خوێندراوەتەوە