کاربەدەستانی ئەمەریكا ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشی روداوی پێكدادانی ئۆتۆمبێلەکانی
شاری نیو ئۆرلینزی ئەمەریکایان ئاشکرا کرد
و نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاند: روداوەكە کردەوەیەکی تیرۆریستی بوە.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، ئەنجامدەری روداوی پێكدادانی
ئۆتۆمبیلەكەكانی شاری نیو ئۆرلینز كەبەهۆیەوە (10) گیان لەدەستدان و برینداربونی زیاتر
لە (30) كەسی لێكەوتەوە ناوی شەمسەدین بەحر جەباری (42) ساڵە و خەڵکی شاری هیوستن لە ویلایەتی
تەکساسە.
ئەوەشیان خستوەتەڕو، تۆمەتبارەكە دوای رودانی پێكدادانی هەردو ئۆتۆمبێلەكە دەستی
كردوە بەتەقە كردن، دوای وەڵام دانەوەی لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهۆی روداوەكەوە ململانێ
لەسەر شێوازی ئەنجامدانی دروستبوە، سەرۆکی شارەوانی نیو ئۆرلینز رایگەیاندوە كە
هێرشێكی تیرۆرستی بوە، بەڵام (FBI) رەتی
كردوەتەوە كردەوەیەكی تیرۆرستی بێت.
دواتر نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاندوە كە دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتوە
كە روداوەكە کردەوەیەکی تیرۆریستی بوە و گومانلێکراوەکەش کوژراوە.
1663 جار خوێندراوەتەوە