دەستەى فڕۆکەوانیی
مەدەنى سوریا وادەى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى لە فڕۆکەخانەى دیمەشق
ئاشکرا کرد و دەڵێت: دەتوانین گەشتەکان لە تەواوى وڵاتانى جیهانەوە وەربگرین.
هەواڵ:KNNC
ئەشهەد سەلیبى، سەرۆکى
دەستەى فڕۆکەوانیی سوریا بە ئاژانسى هەواڵى سوریاى راگەیاندوە؛ لە 7ـى1ـى 2025
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەى دیمەشق و بۆ فڕۆکەخانەکەش دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە دەستپێکردنەوەى گەشتەکانیان دواى ئەنجامدانى چاکسازی دێت لە فڕۆکەخانەى حەلەب و
دیمەشق تا بتوانن پێشوازى لە گەشتەکان بکەن لە تەواوى وڵاتانى جیهانەوە.
لە 27ـى 11ـى ساڵى
رابردوەوە دواى دەستپێکردنى هێرشەکانى تەحریر شام و دواتر روخانى رژێمى بەشار
ئەسەد لە 8ـى 12ـى هەمان ساڵەوە هیچ گەشتێکى دەرەکى لە فڕۆکەخانەى دیمەشقەوە ئەنجامنەدراوە
و بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتودا گەشتەکانیان دەستپێبکاتەوە.
116 جار خوێندراوەتەوە