دەزگای لوتکە
بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2024ـدا زیاتر لە 36 هەزار کەس بەبەلەم خۆیان گەیاندوەتە
بەریتانیا، بەراورد بە ساڵی رابردو رێژەکە 25% زیادی کردوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ئامارێک کە
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردوەتەوە، لە ساڵی 2024ـدا 36
هەزار و 816 کۆچبەر کەناراوەکانی فەڕەنسا و کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندوە و گەیشتونەتە
بەریتانیا، بەراورد بە ساڵی 2023 بەرێژەی 25% زیادی کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لە ساڵی 2024ـدا 76 کەس لە کەناڵی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە، بەوەش بوەتە
خراپترین ساڵ بۆ کۆچبەران، پێنج هەزار و 800 کەس لە دەریا رزگارکراون و رێگریش لە
هەوڵی پەڕینەوەی 870 کەس کراوە.
زۆرینەی ئەو کەسانەی
هەوڵی چونە ناو خاکی بەریتانیان داوە هاوڵاتی وڵاتانی (ئەفغانستان، ڤێتنام، ئێران،
سوریا، ئیریتریا و ڤێتنام) بون.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
حکومەتی بەریتانیا جەختدەکاتەوە لە گەڕانەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکانی
خۆیان، کە 29 هەزار کەس لە نێوان مانگی یەک تا سەرەتای کانونی دووەم
دەگەڕێندرێنەوە.
52 جار خوێندراوەتەوە