ئەمەریکا سزاکانی سەر سوریا هەڵناگرێت

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 06/01/2025
جیهان
+
-

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکردوە، ئیدارەی جۆ بایدن ڕەتیکردوتەوە سزاکانی سەر سوریا هەڵگیرێت بەڵکو تەنها ئاسانکاری دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.

هەواڵ:KNNC

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە بەشێک لەو کۆت و بەندانە کەمبکاتەوە کە لەسەر ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا سەپێندرا بو، ئەوەش بەئامانجى خێراکردنی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە، کۆشکی سپی جەختیکردوتەوە، لەوەی هیچ سزایەک لەسەر سوریا هەڵناگیرێت تا دڵنیا نەبنەوە لە ڕێباز و سیاسەتی ئیدارەی نوێ سوریا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، داوای کردوە کە سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێت.

74 جار خوێندراوەتەوە