سەرۆکى فەرەنسا جەخت
دەکاتەوە کە وڵاتەکەى بە سادەیی مامەڵە لەگەڵ دۆخى سوریا ناکات و جەختیش دەکاتەوە
کە پشت لە کورد ناکەن لە وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
ئیمانوێل ماکرۆن،
سەرۆکى فەرەنسا، لە کۆبونەوەیەکى لەگەڵ باڵیۆزانى وڵاتەکەى و دواى سەردانى وەزیرى
دەرەوە بۆ سوریا و کۆبونەوەى لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى دەستەى تەحریر شام،
رایگەیاند؛ نابێت بە سادەیی و ساویلکەیی لە دۆخى سوریا بڕوانرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
شەڕڤانانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان کە بە "جەنگاوەرانى ئازادى" ناوى
بردون، شەڕ دژى گروپە توندڕەوەکانى سوریا دەکەن و جەختى کردوەتەوە کە فەرەنسا
پشتیان تێناکات.
پێشتر جان نوێل بارۆ،
وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا لە دیمەشق رایگەیاند؛ هیوادارن سوریا ببێتە وڵاتێکى خاوەن
سەروەریی و سەربەخۆ و ئارام، بەڵام ئەم ویستەى بە ویستێکى "ناسک"
ناوبردوە.
157 جار خوێندراوەتەوە