سەرۆک وەزیرانى
کەنەدا، دەستلەکارکێشانەوەى خۆى لە پۆستى سەرۆکایەتیی وەزیران و سەرۆکى حیزبى
باڵادەستى وڵاتەکە کێشایەوە.
هەواڵ:KNNC
جەستن ترودۆ، سەرۆک
وەزیرانى کەنەدا، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا دەستلەکارکێشانەوەى خۆى لە پۆستى
سەرۆکى حیزبى لیبراڵەکانى کەنەدا و سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکە کێشایەوە کە ماوەى
نزیکەى 10 ساڵە بەردەوامە.
ترودۆ، لە کۆنگرەکەدا
رایگەیاند: لە پۆستى سەرۆکایەتیی وەزیرانى کەنەدا بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى
پارتى لیبراڵ کەسێک وەک شوێنگرەوەى دادەنێت و تا ئەوکات وەک سەرۆک وەزیرانى
کاربەڕێکەر بەردەوام دەبێت.
جەستن ترودۆ، سەرۆکە لاوەکەى کەنەدا لە ساڵی 2015ـەوە
هاتوەتە سەر دەسەڵات، بەپێی راپرسییەکان ئێستا 20 خاڵ لەدوای رکابەرەکەی
پیێر پۆیلیڤرەوەیە، بەوهۆیەوە ماوەی چەند مانگێکە لەژێر فشاری
پەرلەمانتارە هەڵبژێردراوەکانی پارتەکەیدایە بۆ ئەوەی دەست لەکاربکێشێتەوە و ئەمڕۆش ڕۆژنامەی گڵۆب ئەند مەیلی بەریتانی رایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیران بەهۆى ئەم فشارانەوە دەستلەکار
دەکێشێتەوە.
101 جار خوێندراوەتەوە